(ABNA24.com) چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەدەبیاتی ئیزمیر لە کاتێکدا لەم شارەی تورکیا بەڕێوە چوو کە هیچ شاعیر و نووسەرێکی کورد و ئەرمەنی بانگهێشت نەکرابوو بۆ ئەو فستیڤاڵە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ڕۆژنامەی یەنی یاشام؛ چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەدەبیاتی ئیزمیر لە کاتێکدا لەم شارەی تورکیا بەڕێوە چوو کە هیچ شاعیر و نووسەرێکی کورد و ئەرمەنی بانگهێشت نەکرابوو بۆ ئەو فستیڤاڵە.
"شێخموس دیکەن" و لال لالەش" لە شاعیرانی کوردی دیاربەکر لە بەیاننامەیەکدا بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بڕیارەی فستیڤاڵی ئەدەبیاتی ئیمزیر نووسیان: دەبێ لەمەبەدوا سەبارەت بە هەموو بۆنە و بەرنامەی لەو چەشنە کە بەڕێوە دەچێ بەشداری هەموو زمان و کولتورەکان لەبەرچاو بگیردرێ و بەڕێوەبەرەکانی پێش بگرن بە هاتنەئارای هەرچەشنە هەڵاواردن و وەلانران. ئەمساڵ چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەدەبیاتی ئیزمیر لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە نووسەران، شاعیران و هومەرمەندانێکی زۆر بانگهێشت کرابوون بۆ ئەو فستیڤاڵە. تەنانەت لە وڵاتانی ئیتالیا، هونگاریا و وڵاتانی عەرەبیش لەو فستیڤاڵە بەشدارییان کردبوو.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: تەنیا لەو فستیڤاڵەیدا کە ناوی نێودەوڵەتیشی لە سەر دانراوە ئەدەبیاتی کوردی، ئەرمەنی، سوریانی و ڕۆمی لەبەرچاو نەگیراوە. بانگهێشت نەکرانی شاعیران و نووسەرانی سەر بەو زمان و ئەدەبیاتانە بۆ ئەم فستیڤاڵە بۆتە هۆی ئەوەی کە پێگە و جێبڕوا بوونی ئەو فستیڤاڵە بکەوێتە ژێر سێبەری شک و گومانەوە.
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٤
News ID: 951718
چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەدەبیاتی ئیزمیر لە کاتێکدا لەم شارەی تورکیا بەڕێوە چوو کە هیچ شاعیر و نووسەرێکی کورد و ئەرمەنی بانگهێشت نەکرابوو بۆ ئەو فستیڤاڵە.